پۆستەکانی ئەم دوواییانە

واتا و گرنگیی ڕاپۆرتی خانم پلاسخارت لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان

( بۆ لە ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی ڕەوشی هەرێمی کوردستان و مەترسیی گرفت وکێشەکان گفتوگۆکرا؟) جینین پلاسخارت (Jeanine Hennis-Plasschaert)، نوێنەری تایبەتی سکرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان و سەرۆکی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عیراق، لە ڕۆژی ١٧ ئایاری ٢٠٢٢ لە ڕاپۆرتی وەرزیی ئاگادارکردنەوەی دا چەند بابەتێکی گرنگ وهەستیاری (لە پێنج تەوەردا) خستە ڕووی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، چواریان پەیوەستن بەتایبەتی بە ڕەوش و دۆخی هەرێمی کوردستان. …

Read More »

یاداشت بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان (بۆ پاراستنی ئێستا وئایندەی گەل و کیانی ھەرێم)

جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕیزدار نیچیروان بارزانی پاش سلاو، لە سونگەی هەستکردن بە ئەرک بەرامبەر بە گەل و نیشتمان، بۆ پاراستن و سەرخستن و پێشخستنی ئەزموونی هەرێمی کوردستان لەم قۆناخە هەستیارەدا، ئەم ڕاوێژە پێشکەش دەکەم لە پێناوی: یەک بەرنامەی گفتوگۆ لە گەل لایەنی عیراقی لە سایەی یەکڕیزیی و یەکهەلوێستیی هیزە سیاسییە پەرلەمانییەکانی کورد – وبۆ دەرچوون لە گێژاوی پەرتەوازەیی – …

Read More »

سەبارەت بە گرفتی ئالۆزی نەفت و گازی هەرێمی کوردستان

یەک پلان بۆ دەستەبەرکردنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کورد ئەرکی سەرەکیی حزبە کوردییەکانە، نەک پەرتەوازەیی و کێبرکێ بۆ پۆستی «کەمدەسەلاتی» سەرۆک کۆمار بۆیە ھەر حزبێک بەکردەیی لەم بارەیەوە كەمتەرخەم بێت، بەرپرسە لە بەرامبەر گەل و مێژوو، چونکە لەو حالەتە بەرژەوەندی تەسکی سەرکردایەتی حزبەکە و بەرژەوەندی شەخسیی چەند کەسێکی کاندید بۆ پۆستە «مووچە زەبەلاحەکانی» بەغداد – کە بە واقیعی دەبنە رەمزیی «ناکاریگەر» …

Read More »