کوردستان

سیاسەت و یاسا و دیپلۆماسییەت

– سیاسەت و یاسا پێکەوە بناخەی ڕیکخستن و ئیدارەی کۆمەلگەن و بەندن بەیەکدیەوە؛ هیچ یەکێکیان بەس ئامراز يان پیشە نییە، بۆیە سیاسەت بێ سەروەریی یاسا ستەمكاريى یان ئاژاوەیە، ویاساش بێ سیستەمێکی سیاسیی دادپەروەر تەنیا مەرەکەبە لەسەر کاغەز یان ڕێنمایی لاستیکین. – سیاسەت، هەمیشە بە واقیعیەت و دیپلۆماسییەتەوە گرێدراوە، ئەگەر لەبەر ڕۆشنایی واقیع و لەسایەی دیپلۆماسییەتەوە دابرێژرێت و پەیڕەو وپیادەبکرێت، ئەوا …

Read More »

پوختەی ڕاپۆرتەکەی خانم پلاسخارت لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ١٧ / ٥ / ٢٠٢٢

ڕیزداران ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش ئەم کورتە باسەی من چەند تێبیینیەک دەخاتە بەرچاو کە ئاشکران، هێشتا لایەنە نەڕێنییەکانی ژیانی سیاسی لە عیراق دووبارە دەبنەوە، کە دیارە ئەنجامی کۆی گشتی سفرە. {مەبەستی ئەوەیە کە سیاسەت لە عیراق لە بازنەیەکی بۆش دا دەسوڕێتەوە و کۆی ئەنجامی کردەوەی سیاسەتوانە دەسەلاتدارەکان بۆ خەلکی ولات سفرە}. بەلام پێش ئەوەی دەست بە باسکردنی بکەم، دەمەوێت هاوبەشتان بکەم …

Read More »

هەرێمی کوردستان ماڵی کارتی یاری نییە بەلکو پەناگەیەکی بارگرانە بە گرفت

(پەناگەی گەلێکی چەوساوە و خۆڕاگر و دەیان هەزار دراوسێی ئاوارەیە) ئەمە ناونیشانی گوتارێکە لە کۆتایی مانگی ئادار بۆ گۆڤاری (Foreign Policy)م نارد، بۆ تیشکخستنە سەر هۆکار و پێشینەی دامەزراندنی کیانی هەرێمی کوردستان، بە شێوەیەکی بابەتییانە، بە مەبەستی ڕوونکردنەوەی سێ تەوەر، یەکەم: ماهییەتی کیانی ھەرێم و ڕەوشی واقیعی هەرێم و گرفتە سەرەکییەکانی خەلک وکیانەکە؛ دووەم: ڕەوایی وپێویستیی ڕەخنەگرتن لە هەڵە وکەموکورتیی …

Read More »

سەبارەت بە گرفتی ئالۆزی نەفت و گازی هەرێمی کوردستان

یەک پلان بۆ دەستەبەرکردنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کورد ئەرکی سەرەکیی حزبە کوردییەکانە، نەک پەرتەوازەیی و کێبرکێ بۆ پۆستی «کەمدەسەلاتی» سەرۆک کۆمار بۆیە ھەر حزبێک بەکردەیی لەم بارەیەوە كەمتەرخەم بێت، بەرپرسە لە بەرامبەر گەل و مێژوو، چونکە لەو حالەتە بەرژەوەندی تەسکی سەرکردایەتی حزبەکە و بەرژەوەندی شەخسیی چەند کەسێکی کاندید بۆ پۆستە «مووچە زەبەلاحەکانی» بەغداد – کە بە واقیعی دەبنە رەمزیی «ناکاریگەر» …

Read More »

دوو رێگە لە پێش سەرکردایەتی «پارتی و یەکێتی»ن ڕێگەی سێیەم نییە!

یان دەبێت ھەردوو ھێز واقیعیی بن و رێگەی تەبایی و چاکسازیی و یەکپەیامیی بەرامبەر دۆست و دوژمنی کورد بگرنەبەر: بەسوودوەرگرتن لە ھەلەکانی ڕابردووی ھەردوولایەن و بە ڕاچاوکردنی (مەرجەکانی) چارەسەرکردنی ڕەوشی سیاسیی وئابووریی دژوار و گرفتە سەرەکییەکانی ھەرێمی کوردستان, و بایەخدان بە بارودۆخ و پێداویستیی و گلەیی و تێبینیی خەلکی ھەرێم و ھۆشیاریدانی ھاوپەیمانان و نەتەوەیەکگرتووەکان، واتە یان پێکەوە بەم ڕێگە …

Read More »

چەپکێکی دیکەی دەرچووانی (ڕاستینەی) خوێندنی باڵا

خۆشحالم کەوا لە دووا مانگی سالی ٢٠٢١، تاوتوێ کردنی ماستەرنامەیەک و دوو تێزی دکتۆرای سێ توێژەری ھێژا، کە دوو سێ سالە سەرپەرشتیان دەکەم، بە سەرکەوتوویی کۆتاییان ھات. ھەر لەو ماوەیەشدا بەشداری لێژنەکانی تاوتوێکردنی دوو ماستەرنامەی دوو توێژەری ئازیزی دیکەش بووم. لە ١٢/٥ ماستەرنامەی توێژەر دیار خدر، لە ١٢/١١ ماستەرنامەی توێژەر احمد عبدالکریم، لە ١٢/١٤ ماستەرنامەی توێژەر (حسین عمر)، لە ١٢/٢٢ …

Read More »

ھەلسەنگاندنی رێککەوتنی (ناچاریی) نەفت

لە نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی عیراق و ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی «ئابووریی سەربەخۆ »؟ ئەگەر رێککەوتنەکە بە دروستیی پیادەبکرێت، وادەکات: ١- چیدیکە نەفتی ھەرێم بە ئەرزانتر لە نرخی نەفتی عیراق نەفرۆشرێتە کڕیارەکان – جگە لەمە بازرگانە دەلالەکەی دەیفرۆشت، چیدیکە پارەی دەلالی لە فرۆشتنی نەفتی ھەرێمی دەستناکەوێت، بۆیە نەفتی ھەرێم گرانتر لە پێشان دەفرۆشرێت، ٢- لەمەوپاش نەفتی ھەرێمیش بەنرخی ئۆپێک لە لایەن …

Read More »

یەکلاکردنەوەی پرسەکانی خاکی دابڕێندراو و بودجە و یەک لەشکر گرنگترن بۆ گەل و نیشتمان لە مەنسەبی سەرۆک کۆمار و چەند وەزیرێک لە بەغداد

تەنیا بە دوو مەرج بوونی بەرپرسان و نوێنەرانی کورد لە بەغداد – کە کەمتر لە نیوەی گەل لە ھەلبژاردن دەنگی پێداون- بایەخدار و کاریگەر دەبێت: یەکەم، یەک فراکسیۆن یان یەک ھاوبەندیی کوردستانی لە ئەنجومەنی نوێنەران لە بەغداد دروست بکەن، تا بتوانن بە یەک ریز و یەک بەرنامە و یەک ھەلوێست واتە پێکەوە و بە شێوەیەکی کاریگەر بەرگری لە بەرژەوەندی بالای …

Read More »

ستراتییجییەیەک بۆ پاراستن و پێشخستنی کیانی ھەرێمی کوردستان (٢٠| ١٢| ٢٠٢٠)

چارەسەریی تەنگژەی دارایی هەرێم لە هەولێر و سلێمانییە بە داهات ڕێکخستن بە پاکی و پشت بەخۆبەستن بە تەبایی و بە دلسۆزی بۆ گەلی بەسەبر و نیشتمانی بریندار * {لە سونگەی هەست کردن بە دژواریی ڕەوشی هەرێمی کوردستان و عیراق و ناوچەکە، ئەم شڕۆڤە و پێشنیارەم لە شێوەی (ستراتیجییەک)، وەک ڕاوێژێکی خۆبەخشانە لەپێناوی چارەسەرییەکی ڕیشەیی تەنگژەی دارایی و باری ناتەبایی و …

Read More »

وەڕگێڕانی (کوردی و ئینگلیزی) و دەقی (عەرەبی) گوتارێکی بەهاداری نووسەری لوبنانی فادی عاکوم

(لە بارەی کوردبوون و ھەلوێستی مرۆڤپەروەرانەی جەنگاوەری ئازادیخوازی کورد بەرامبەر خەلکانی ستەملێکراو و خۆڕاگریی بەرامبەر دوژمنە داگیرکەر و تێرۆریستەکان) کە کورد بیت لەم سەدە ترسناکەدا لە بواری سیاسیی و لەشکریی، سەختە بتوانیت مرۆڤ بیت، سەختترە بتوانیت ڕۆژهەلاتیی ناوەڕاستیی بیت، و یەکجار سەختە (ئەستەمە) کورد بیت، چونکە گرفتاری کاری بەرگریکردن لە خاک وبەردو مرۆڤ دەبیت، پاش ئەوەی پێشان گەورەترین غەمت پاراستنی …

Read More »