کوردستان

بۆ لەبەر «پاچەنەمان» و «فوول لایت» و لەپێناوی رسوانەکردنیان

بۆ لەبەر «پاچەنەمان» و «فوول لایت» و لەپێناوی رسوانەکردنیان، تاوانباران ھەولدەدەن ژیان و گوزەران و سەقامگیریی لە ھەرێمی کوردستان تێکبدەن؟ کێشەکە لەوە دانییە، کە دانیشتووانی شار یان قەبارەی شار و شێوەی گەڕەک و خانوو و فەرمانگەکان لە ھەولێر یان سلێمانی یان دھۆک یان ھەلەبجە …، وەک سالانی پەنجا و شەستەکانی سەدەی ڕابردوو نەماون، و زۆر خەلکی ولات و شار و …

Read More »

پەیمانی سیڤەر – پەیمانی لۆزان / ھەرێمی کوردستان / …؟

پەیمانی لۆزان (٢٤/ ٧ / ١٩٢٣)ی «کۆمەلەی نەتەوان – عصبة الأمم – league of Nations» سەد سالە تاپۆی نێودەولەتیی «کۆماری تورکیا»یە، لە چوارچێوەی سنوورەکانی ئێستای دا؛ بە ھاوکاریی ھاوپەیمانانی سەرکەوتوو لە جەنگی جیھانیی یەکەم (بەتایبەتی بەریتانیا و فەرەنسا، …) لە ھەمان کات دا حوکمی وەلانانی بریاریی نێودەولەتی ھەمان «کۆمەلەی نەتەوان»ە، سەبارەت بە سەربەخۆیی بەشێکی گەورەی باکووری کوردستانی ژێر دەسەلاتی ئیمپراتۆریەتی …

Read More »

چەند پرسیارێک و تێبینییەک بۆ گەورە بەرپرسان

سەبارەت بە ڕەوشی ئێستا وداھاتووی ھەرێمی کوردستان (پەیوەستن بە ھۆکار و تەگەرەکانی سەر ڕێگەی پاراستن وگەشەسەندنی ھەرێم) لەم کاتە ھەستیارەی رۆژھەلاتی ناوەراست و جیھان،خەلکی خۆڕاگری ھەرێمی کوردستان، بێگومان خۆشحالن و شانازیی دەکەن بە کیانی ھەرێمی کوردستان و بە خەبات و خۆراگری گەل بۆ زیاتر لە یەک سەدە لە کوردستانی باشوور، بەلام بە ئاشکراش نیگەرانی و نارەزایی خۆیان دەردەبڕن: سەبارەت بە …

Read More »

نوێنەری سکرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان لەدووا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان چی خستەڕوو؟

(جنین پلاسخارت – Jeanine Plasschaert) لە رۆژی ٢ / ٢ / ٢٠٢٣، چی بە پێویست زانی، کە دەبێت حکومەتی عیراق و گەورە بەرپرسە سیاسییەکان و حکومەتی هەرێمی کوردستان بیکەن: سەبارەت بە بەرژەوەندیی خەلک و کیانی هەرێمی کوردستان؟ لێرەدا ئەو پەیڤانەی پەیوەندییان بەم بابەتە ھەیە، بە کوردیی دەیانخەمە ڕوو. (لەگەل وەرگێڕانی عەرەبیی و دەقی ئینگلیزیی)، دەبێت حکومەت و خەلکی هەرێم گرنگیی …

Read More »

شەریف پاشای خەندان و پەیمانی سیڤەر

تا ئێستا کورد تەنیا یەک سیاسەتوانی ھەبووە، کە ھەم لە بواری سیاسیی و ھەم لە بواری لەشکریی و ھەم لە بواری دیپلۆماسیی، وھەم لە بواری زانیاریی مێژوو و جیۆگرافیا و ھەم لە توانای زمان و ھەم لە بەھرەی گفتوگۆ، پر بە واتای ئەو ھەموو وشانە: زانا و دانا و سیاسیی و دیپلۆمات و پسپۆریی لەشکریی و زمانزان (تورکیی، فارسی، عەرەبی، …

Read More »

سیاسەتی واقیعیی لەپێناوی پاراستنی

خەلک و خاک وکیانی ھەرێمی کوردستان سیاسەت، واتە ھونەری بەرێوەبردنی ولات یان حزب؛ سیاسەت دوو مەرجی سەرەکیی ھەیە بۆ سەرکەوتن: رێبەری دانا وپەیڕەوی واقیعی. ئەگەرنا، سیاسەت بەسۆز و ئەندێشەو کورتبینیی دەبێتە مایەی: شکست ونەھامەتیی. کورد نەتەوەیەکی بێ دەولەت و بێ پشتوپەنای دەرەکییە؛ خاکی نیشتمانەکەی لە لایەن چوار داگیرکەری ڕەگەزپەرست و ستەمکار ، زۆر لەمێژە داگیرکراوە؛ و جگە لە بورای سیاسیی، …

Read More »

تاکەی پێوەری ھەلسەنگاندن لە ھەرێمی کوردستان

بە بەرەواژیی بەکاردەھێنرێن؟ پەرلەمان وەک نموونە ئەندامانی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان: لەجیاتی ئەوەی لە ماوەی چوار سال بە مووچەی زل و ئیمتیازاتی دەگمەن: تەبایی سیاسیی لە نێوان فراکسیۆنەکان سازبکەنەوە، و دەستووری ھەرێمی کوردستان، کە ١٧ سالە لەنێو دەستووری ئیتیحادی عیراق دەرفەتی بۆ رەخساوە، دەربچوێنن، و یاسای خزمەتی لەشکریی زۆرەملێ ئەنجام بدەن، وەک بنەما بۆ دامەزراندنی ھێزێکی لەشکریی نیزامیی نیشتمانیی یەکگرتوو، …

Read More »

چەند تێبینییەک بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

لە سونگەی هەستکردن بە دژواریی ڕەوشی سیاسیی، لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ئەم نووسراوەی خوارەوەم ئاراستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم کرد، لەپێناوی هەلوێستێکی گونجاوی حکومەتی هەرێم و سەرکردایەتیی سیاسیی دەسەلاتداری کورد لەم ڕەوشە سیاسییە ئالۆزەی عیراق و ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست، بەمەبەستی: پاراستنی بەرژەوەندیی بالای خەلک و خاکی هەرێمی کوردستان لە ئێستا و ئایندەدا. پاش تێپەربوونی پتر لە سێ مانگ لە ناردنی، چونکە …

Read More »

سیاسەت و دەرەنجامەکانی

بنەچەکەی (وشەی) یان زاراوەی سیاسەت بنەچەکەی وشەی سیاسەت لە زمانی ئینگلیزیی (Policy) لە وشەی (Polis) “دەولەت شار”ی یۆنانی کۆنەوە هاتووە، ئەم وشەیە پەیوەست بوو بەو کیانانەی بەخۆیان خۆیان بەڕێوەدەبرد، بەواتای دانان وپیادەکردنی بەرنامەی کاروباری ڕیکخستن وبەرێوەبردنی کۆمەلگە و وار. تێگەی (مەفهومی) زاراوەی سیاسەت سیاسەت لە بنەڕەتدا هونەری بەڕێوەبردنی کیان یان دەولەتە، ژیان و پێکەوەژیانی هاولاتیان (پیاو و ژن) و هەرچی …

Read More »

لەپێناوی پاراستنی ژیانی ھاولاتیان و سەقامگیریی ھەرێم دەبێت یاسا بە کردەیی سەروەر بێت

لە ماوەی ٣ رۆژ (لە ٢٨-٣٠ حوزەیران / ٢٠٢٢) شەش مرۆڤ بە دەست چوار تاوانبار بە شێوەیەکی دڕندانە کوژران؛ سێشەم دوو مامۆستای زانکۆی سەلاحەددین (پرۆفیسۆری یاساناس کاوان اسماعیل و پرۆفیسۆری یاریدەدەری ئەندازیار ادریس حمەخان) کە هەموو ژیانیان بۆ خوێندن و پاشان بۆ فێرکاریی و پەروەردە تەرخانکرد، یەکێکیان لەناو کۆلێجی یاسا و ئەوی دیکەش لەناو ماڵی خۆی لە شاری هەولێر بە …

Read More »