سیاسەت

نە “پێشبرکێی ڕاگەیاندنیی” وا دەبێت؛ ئەی پەیامنێری تەلەفزیۆن! و نە “دوکانی چەک فرۆشتن” بەم شێوەیەیە؛ ئەی وەزارەتی ناوخۆ!

نە “پێشبرکێی ڕاگەیاندنیی” وا دەبێت؛ ئەی پەیامنێری تەلەفزیۆن! و نە “دوکانی چەک فرۆشتن” بەم شێوەیەیە؛ ئەی وەزارەتی ناوخۆ! پێش ٣ ڕۆژ پەیامنێرێکی ڕوداو چاوپێکەوتنێکی ئەنجامدا: لەگەل بکوژی ھاولاتییەک لە ھەولێر، لەسەر ڕووداوێکی بچووکی ھاتووچۆ لە جادەیەکی شارەکە!! کابرای بکوژ وەک عەنتەر دەردەکەوت، ھێشتا جەنابی کوژراوی قوربانی تاوانە گەورەکەی قەرزدار دەکردەوە!! چۆن دەکرێت دەزگای ڕاگەیاندن چاوپێکەوتن لەگەل تاوانبارێکی ئاوا بکات، لە …

Read More »

لە پێناوی بەرژەوەندی باڵای گەل و نیشتمان

ئەگەر حزبە سیاسییە کوردستانییەکان پشتگیری کاندیدی ھەر کوتلەیەک بۆ سەرۆک حکومەتی عیراقی داھاتوو بکەن(عەید بێت یان زەید)، پێویستە بە پێی پێنج داواکاری بۆ گەل و نیشتمان (مەرجی یەکجار گرنگ بۆ ھەموو خەلک و خاکی کوردستانی باشوور ) ئەوە بکەن؛ واتە دەبێت پالپشتی کاندیدی ئەو کوتلەیە بکەن کە لەسەر داوای واتە مەرجەکانی ھیۆرکردنەوە و ئاسایی کردنەوەی بارودۆخی ئالۆز ولابردنی ستەم ڕێکدەکەوێت: …

Read More »

سەبارەت بە ھێرشی داعش بۆ سەر گوندی چەخماخە لە پارێزگای کەرکوک (ی دابڕێندراوی داگیرکراو)

دەبێت ھەردوو حزبی دەسەلاتدار لە ھەردووک زۆن و وەفدی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغداد باش بزانن، کە شێوازێکی خێرا و پەسەندی چارەسەرکردنی باری نائارامی ناوچە دابڕێندراوە «کێشە لەسەرەکان» لەسەر بنەمای ماددەی ١٤٠ دەستوور ، گرنگترین داواکاری کوردە لە ڕێزدار توفیق علاوی (یان ھەر کاندیدێکی دیکە) بۆ دامەزراندنی حکومەتی نوێی عیراق. ئەم داوایە ڕەوایە کە پێداویستێەکی ھەنووکەیی چارەنووسسازە: گرنگترە لە پۆستی …

Read More »

شەریف پاشای خەندان و پەیمانی سیڤەر

تا ئێستا کورد تەنیا یەک سیاسەتوانی ھەبووە، کە ھەم لە بواری سیاسیی و ھەم لە بواری لەشکریی و ھەم لە بواری دیپلۆماسیی، وھەم لە بواری زانیاریی مێژوو و جیۆگرافیا و ھەم لە توانای زمان و ھەم لە بەھرەی گفتوگۆ، پر بە واتای ئەو ھەموو وشانە: زانا و دانا و سیاسیی و دیپلۆمات و پسپۆریی لەشکریی و زمانزان (تورکیی، فارسی، عەرەبی، …

Read More »

چەند تێبینییەک بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

لە سونگەی هەستکردن بە دژواریی ڕەوشی سیاسیی، لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ئەم نووسراوەی خوارەوەم ئاراستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم کرد، لەپێناوی هەلوێستێکی گونجاوی حکومەتی هەرێم و سەرکردایەتیی سیاسیی دەسەلاتداری کورد لەم ڕەوشە سیاسییە ئالۆزەی عیراق و ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست، بەمەبەستی: پاراستنی بەرژەوەندیی بالای خەلک و خاکی هەرێمی کوردستان لە ئێستا و ئایندەدا. پاش تێپەربوونی پتر لە سێ مانگ لە ناردنی، چونکە …

Read More »

یەکلاکردنەوەی پرسەکانی خاکی دابڕێندراو و بودجە و یەک لەشکر گرنگترن بۆ گەل و نیشتمان لە مەنسەبی سەرۆک کۆمار و چەند وەزیرێک لە بەغداد

تەنیا بە دوو مەرج بوونی بەرپرسان و نوێنەرانی کورد لە بەغداد – کە کەمتر لە نیوەی گەل لە ھەلبژاردن دەنگی پێداون- بایەخدار و کاریگەر دەبێت: یەکەم، یەک فراکسیۆن یان یەک ھاوبەندیی کوردستانی لە ئەنجومەنی نوێنەران لە بەغداد دروست بکەن، تا بتوانن بە یەک ریز و یەک بەرنامە و یەک ھەلوێست واتە پێکەوە و بە شێوەیەکی کاریگەر بەرگری لە بەرژەوەندی بالای …

Read More »

ستراتییجییەیەک بۆ پاراستن و پێشخستنی کیانی ھەرێمی کوردستان (٢٠| ١٢| ٢٠٢٠)

چارەسەریی تەنگژەی دارایی هەرێم لە هەولێر و سلێمانییە بە داهات ڕێکخستن بە پاکی و پشت بەخۆبەستن بە تەبایی و بە دلسۆزی بۆ گەلی بەسەبر و نیشتمانی بریندار * {لە سونگەی هەست کردن بە دژواریی ڕەوشی هەرێمی کوردستان و عیراق و ناوچەکە، ئەم شڕۆڤە و پێشنیارەم لە شێوەی (ستراتیجییەک)، وەک ڕاوێژێکی خۆبەخشانە لەپێناوی چارەسەرییەکی ڕیشەیی تەنگژەی دارایی و باری ناتەبایی و …

Read More »

وەڕگێڕانی (کوردی و ئینگلیزی) و دەقی (عەرەبی) گوتارێکی بەهاداری نووسەری لوبنانی فادی عاکوم

(لە بارەی کوردبوون و ھەلوێستی مرۆڤپەروەرانەی جەنگاوەری ئازادیخوازی کورد بەرامبەر خەلکانی ستەملێکراو و خۆڕاگریی بەرامبەر دوژمنە داگیرکەر و تێرۆریستەکان) کە کورد بیت لەم سەدە ترسناکەدا لە بواری سیاسیی و لەشکریی، سەختە بتوانیت مرۆڤ بیت، سەختترە بتوانیت ڕۆژهەلاتیی ناوەڕاستیی بیت، و یەکجار سەختە (ئەستەمە) کورد بیت، چونکە گرفتاری کاری بەرگریکردن لە خاک وبەردو مرۆڤ دەبیت، پاش ئەوەی پێشان گەورەترین غەمت پاراستنی …

Read More »

دوو وەلام بۆ دوو پرسیار: * – چۆن کورد تا ئێستا وەک گەل ماوە؟ – چۆن ئەو کیانەی ئێستا ھەیەتی دەپارێزرێت و پێشدەخسترێت؟

بە ڕای من سێ فاکتەر دەوری سەرەکییان لە مانی کورد وەک گەل دیتووە: ١-شانازییەکی لەڕادە بەدەر بە ناسنامەی نەتەوەیی واتە «کوردبوون» و بە زمان و وێژە و داب و نەریتی کراوە و جلوبەرگی رەنگارەنگ و خەسلەتی گەشبینانە، کە رەنگدانەوەی سروشتی جوانی نیشتمانەکەشیانە، و زوربەی گەرۆک و نووسەرانی بیانیش ئاماژەیان پێ کردووە؛ ٢- ئامادەیی دەگمەن بۆ قوربانی دان و خۆڕاگرییەکی بێ …

Read More »