لە پێناوی بەرژەوەندی باڵای گەل و نیشتمان

ئەگەر حزبە سیاسییە کوردستانییەکان پشتگیری کاندیدی ھەر کوتلەیەک بۆ سەرۆک حکومەتی عیراقی داھاتوو بکەن(عەید بێت یان زەید)، پێویستە بە پێی پێنج داواکاری بۆ گەل و نیشتمان (مەرجی یەکجار گرنگ بۆ ھەموو خەلک و خاکی کوردستانی باشوور ) ئەوە بکەن؛ واتە دەبێت پالپشتی کاندیدی ئەو کوتلەیە بکەن کە لەسەر داوای واتە مەرجەکانی ھیۆرکردنەوە و ئاسایی کردنەوەی بارودۆخی ئالۆز ولابردنی ستەم ڕێکدەکەوێت: …

Read More »

کەی کۆڕی زانیاری کوردی دادەمەزرێندرێتەوە؟

# تا بگەین بە زمانی نووسینی یەکگرتووی (ستانداردی) کوردیی # تا بۆ نموونە: یەک وشەی (زمانەوانی) بۆ ناوی (مدرسة – school) لە زمانی نووسینی کوردی، وەک زمانەکانی ھەموو گەلانی جیھان، بچەسپێنێت؟ لەجیاتی دوو وشەی (سیاسیی) دابەشکەری کۆمەلگە و نیشتمان: قوتابخانە / خوێندنگە؟ / قوتابی / خوێندکار؟ واتە تاوەکو کوردیش لەم رێگەیەوە -لە ڕێگەی کۆری زانیاریی زمانەوە – ببێتە خاوەنی زمانی …

Read More »

سەبارەت بە ھێرشی داعش بۆ سەر گوندی چەخماخە لە پارێزگای کەرکوک (ی دابڕێندراوی داگیرکراو)

دەبێت ھەردوو حزبی دەسەلاتدار لە ھەردووک زۆن و وەفدی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغداد باش بزانن، کە شێوازێکی خێرا و پەسەندی چارەسەرکردنی باری نائارامی ناوچە دابڕێندراوە «کێشە لەسەرەکان» لەسەر بنەمای ماددەی ١٤٠ دەستوور ، گرنگترین داواکاری کوردە لە ڕێزدار توفیق علاوی (یان ھەر کاندیدێکی دیکە) بۆ دامەزراندنی حکومەتی نوێی عیراق. ئەم داوایە ڕەوایە کە پێداویستێەکی ھەنووکەیی چارەنووسسازە: گرنگترە لە پۆستی …

Read More »

بڕوانامەیەکی راستینە و پلەیەکی شایستە

پاش چەندین سال لە خزمەتی زانست و خوێندکارانی ئازیز و توێژینەوەی ئەکادیمیی، شانبەشانی ھاوپیشەیانی ھێژا لە کۆلێجی یاسا و ڕامیاریی و لە کۆلێجی زانستە سیاسییەکانی سەر بە زانکۆی سەلاحەدین – ھەولێر؛ واتە پاش بەشداری کردن لە دەرچواندنی چەندین نەوەی رۆشنبیر و سەرپەرشتیکردن و تاوتوێکردنی دەیان توێژینەوەی دەرچوون و ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا (ھەرچەندە پەنا بەخودا دوو یان سێ سالی دیکەش …

Read More »

تەنگژەی دارایی ئەم جارەی ھەرێم چ کاریگەرییەکی دەبێت؟

تەنگژەی دارایی ئەم جارەی ھەرێم چ کاریگەرییەکی دەبێت؟ و دەبێت حکومەتی ھەرێم چۆن چارەسەریی بکات؟ کە «پەناگەی ئارام – safe haven» لە سالی ١٩٩١ لە بەشێکی گەورەی کوردستانی باشوور لە لایەن ھاوپەیمانانی جەنگی دووەمی کەنداو دامەزرێندرا، رژێمی بەعس سوپا و ئەمن و ئیدارەی لێ کشاندەوە، بەمەش بۆشاییەکی ئیداری و ئاسایشی لەو دەڤەرە پەیداکرد؛ لە سالی ١٩٩٢ ناوچەکەی «پەناگەکە»، لە رێگەی …

Read More »

خاک و ھێز بۆ کورد گرنگترن لە پۆستی وەزاری و پایەی رەمزیی سەرۆک کۆماری عیراقیش

بۆ خەلک و کیانی ھەرێمی کوردستان گرنگتر و سوودبەخشتر لە ھەر سێک پۆستە وەزارییەکە و لە پایەی سەرۆک کۆماری عیراقیش لە بەغداد رازی بوونی حکومەتی نوێی عیراقە – حکومەتی موستەفا کازمی – بە زەمانەتی UN بە: جێبەجێ کردنی چارەسەرییە دەستوورییەکەی گرفتی «ناوچە دابڕێندراو و کێشە لەسەرەکان »، چارەسەرییەکی ڕیشەیی کێشەی نەفتی ھەرێم، چەسپاندنی بەشی ھەرێم لە بودجە و مووچە، و …

Read More »

بە لێدوانی زبری تەلەفزیۆن و شەڕەجنێوی فێسبووک ڕەوشی ھەرێم دژوارتر نەکەن

بە لێدوانی زبری تەلەفزیۆن و شەڕەجنێوی فێسبووک ڕەوشی ھەرێم دژوارتر نەکەن. ئەو کەسەی ناتوانێت بەشداریی لە چاککردنی بارودۆخی ھەرێمی کوردستان بکات، بەلای کەم بە قسەیەکی جوان، با ڕەوشی سەختی خەلکی ھەرێم ئالۆزتر و خەرابتر نەکات، بە لێدوان و ئاخافتنی زبر و فیتنەئامێز ! ئاشکرایە ئەو جۆرە کەسانە ئەگەر ئەندامی دەروێشئاسای حزبێکیش بن، نە خێریان ھەیە بۆ حزبەکەیان و نە بۆ …

Read More »

تاقیکردنەوە (امتحان) ئامانج و بەھای تایبەتی خۆی ھەیە

تاقیکردنەوە (امتحان) ئامانج و بەھای تایبەتی خۆی ھەیە: پێوەری زانیاریی و ھێمای سەرکەوتن و پەیژەی پێشبرکێیە،چۆن ھەلدەوەشێندرێتەوە؟! ئەنجامنەدانی تاقیکردنەوە، لە دوا سالەکانی ئامادەیی و لە زانکۆ، هەلەیەکی زانستی گەورە و رێکارێکی نەرێنیی و کردەوەیەکی زیانبەخشە دەرھەق بە زانست و بە ئاستی ئامادەیی و زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان و بە ئامانجی تاقیکردنەوە و پرۆسەی فێرکاریی. ئەمە چاکە نییە بۆ ھەندێک لە (قوتابیان- …

Read More »

ھۆی کردنی قەزای دھۆک بە پارێزگا و کردنی قەزای ھەولێر بە لیوا چ بوو؟

لە سالی ١٩٦٩ حکومەتی بەعس قەزای دھۆکی کرد بە پارێزگا، ھەرچەندە رژێمی بەعس ئەم ھەنگاوەی بە چاکە لەگەل کورد پێشان دا، بەلام ئەم رێکارەی بەعس بەمەبەستی پێشگرتن بوو لەوەی لیوای موسل لە ئەگەری سەرژمێریی بۆ ناوچەی ئۆتۆنۆمی کوردستان، ببێتە بەشێک لە ناوچەی ئۆتۆنۆمی کوردستان، چونکە پلانی دانا بوو بۆ رێکەوتن لەگەل سەرکردایەتی شۆرشی ئەیلول، سەبارەت بە چارەسەر کردنی ئاشتییانەی دۆزی …

Read More »

بێی تەبایی سیاسی کێشەکانی ھەرێم لەگەل دەوروبەر چارەسەر ناکرێن

بێی تەبایی سیاسی کێشەکانی ھەرێم لەگەل دەوروبەر چارەسەر ناکرێن و چاکسازییش لە ھەرێم بەکردەیی جێبەجێ ناکرێت، و تەنیا بە چاکسازیی ئیداریی و ئابووری و سیاسیش سەقامگیریی و خۆبەڕێوەبردنی ھەرێم دەپارێزرێن! ئاسایش و سەقامگیری ھەرێمی کوردستان گەورەترین دەسکەوتی ھەموو گەلی ھەرێمە، چونکە مایەی پاراستنی گیان و ژیان و ماڵ و مولک و پێکەوەژیان و ئارامیی رەوشی ھەموو خەلکی ھەرێمی کوردستانە، بۆیە …

Read More »