بۆ دادگەی ئیتیحادی چاوی ھەر لەسەر ھەرێمی کوردستانە؟ و دەبێت وەلامی کردەیی دەسەلاتی سیاسیی و حکومەتی ھەرێم لەمبارەیەوە چۆن بێت؟
ھەرچەندە دەولەتی عیراق بە دەیان کەموکورتی و گرفتی دەستووریی و یاسایی و سیاسیی و ئابووریی وخزمەتگوزاریی و کۆمەلایەتیی … تاد ھەیە، و ھەرچەندە دەولەتی عیراق رۆژانە سەروەریی و مافەکانی لەلایەن ھەردوو دەولەتی دراوسێ (ئیران و تورکیا) پێشێلدەکرێن، و ئاوی رووبارە نێودەولەتییەکانیشی بە ھەوەسی خۆیان لێدەبڕن یان زۆر کەمدەکەنەوە، و ھەرچەندە رژێمی ئیران راستەوخۆ و لە رێگەی شاگردەکانیەوە لەبواری سیاسیی وەک حەوشی پشتەوەی ولاتەکەی مامەلەی لەگەل دەکات, و لە بواریی سامان و داراییش – بە تایبەتی دۆلار – بەخۆی و بە میلیشیا حەشدییەکانی دەیروتێننەوە، بەلام دادگەی ئیتیحادی کە بالاترین مەرجەعی دادوەریی ولاتە و بریارەکانی قەتعی و بۆ ھەموو دەسەلاتدارانن لە ئاست ئەم پێشێلییانە بێدەنگە. نە ھیچ پەرلەمانتارێک سکالا لەم بوارانە ئاراستەی ئەو دادگەیە دەکات (بە پەرلەمانتارانی کوردیشەوە)، ونە ئەو دادگەیە ئەو ھەموو سەرپێچییە زەق و زیانبەخشە ناوخۆیی و پێشێلییە دەرەکییانە بە ھەند وەردەگرێت، حاکمەکانیشی چاوی خۆیان لە ئاستیان دا قوچاندووە !
بەلام ھەر کە یەک ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران سکالایەک لەسەر ھەرێمی کوردستان تۆماردەکات، دادگەی ئیتیحادیی یەکسەر و خێرا دەھێتە سەرخەت و بریار دەردەکات، لە کاتێک دا ھێشتا خۆی بە پێی یاسایەک بە گوێرەی دەستوور رێکنەخراوە!!
تێبینی: مەبەست لێرە ئەوە نییە کەھەرێم نموونەییە و حکومەتی ھەرێم کەموکورتیی و ھەلەی ئیداریی و ئابووریی نییە، بەلام پرسیارەکە لێرە ئەمەیە: بۆ بانێکە و دوو ھەوا؟!
بەکورتیی چونکە بە چاوی رژێمی ئیران سەیری ھەموو عیراق بەگشتیی وەک مانگایەکی شیرداری بەستراوەیەوە دەکات، و وەک چقلی چاوی داگیرکەران و دابەشکەرانی کورد و کوردستانیش تەماشای ھەرێمی کوردستان دەکات.
چارەسەر چیە؟
دەبێت گەورە بەرپرسانی سیاسیی و حکومیی ھەرێمی کوردستان لەم راستییە تێبگەن، وبەتەبایی و شەفافی لە ئاستی ناوخۆیی و بە دیپلۆماسیەت و واقیعبینیی لەئاستی پەیوەندیی ھەرێمیی و نێودەلەتیی سیاسەت و حوکمرانی بکەن؛ وەک وەلامێکی دروست و کاریگەر و پووچەلکەرەوەی نیازی حاکمەکانی ئەو دادگەیە و ئەوانەی دایانمەزراندوون، وەک وەلام بۆ گشت داگیرکەری دەرەکیی و فاسید و ناشایستەی ناوخۆیی.
بۆ بەدیھێنانی ئەم وەلام و ھەلوێستە دروستەش پێویستە:
١- یەکسەر ھەردوو حاکمە کوردەکان لەم دادگەیە نیوەچلە بکێشرێنەوە، تا نیوەچلتر ببێت؛ ٢- پەرلەمان و حکومەتی ھەرێم داوای پێکھێنانی دادگەی ئیتیحادیی بالا بەپێی دەستووری عیراق بکەن – ماددەی ٩٢ بەندی دووەم، تا چاکتر و بەپێی یاسای پێویست پێکبھێنرێتەوە؛ ٣- بەزووترین کات وادەی ھەلبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان دیاربکرێت، چونکە پرسێکی ژیارییە بۆ کیانی ھەرێم؛ ٤- کەشوھەوای گونجاو (ئازاد و پاک) بۆ ھەلبژاردنی داھاتو لە لایەن حکومەتی ھەرێم دابین بکرێت، بە چاودێری چاودێرانی بیانیی؛ ٤- لەبواری سیاسیی زوو تەبایی سیاسیی دروستبکەنەوە؛ ٥- لە بواری ئابووریش چاکسازییەکی ئابووریی ھەسپێکراو ئەنجامبدەن: لە سیکتەرەکانی نەفت و گۆمرگ و ئەرز و باجی کۆمپانیاکان و بازرگانیی؛ ٦- لە کابینەی داھاتووەوە ئیدیی کەسی شیاو لە شوێنی شیاو دابنێن – لەگشت جمگە گرنگەکانی حکومەت لەسەر بنەرەتی لێھاتوویی و دەستپاکیی – بەتایبەتیش دەزگاکانی دەسەلاتی دادوەریی پاک و کارابکەنەوە لە پێناوی سەروەرکردنی یاسا بەکردەیی؛ ٧- فێرگە حکوومییەکان و نەخۆشخانە حکوومییەکان کارا بکەنەوە بۆ چاکترکردنی جۆریی ولابردنی دەرفەتی بازرگانیکردن بە خوێندن و تەندروستیی؛ ٨- بۆئەوەی ھەرێم ببێتە خاوەن بودجە پشت بە سەرچاوە داراییەکانی ھەرێم بە پاکیی ببەستن، کە زۆرن و بەسن، ئەگەر نەزیفی فەسادی ئیداریی و دارایی بوەستێندرێت — تا چیدیکە کورد دوو بەرەبابی ناتەبا و بێ بوودجە نەبن، و چیدیکە کیانی ھەرێمی کوردستان چاولەدەر و زەلیلی داگیرکەران نەبێت.
ئەوە باشترین وەلامە بۆ دادگەی ئیتیحادی نیوەچل وپلانەکانی داگیرکەرانی دەرەکیی وگەندەلانی ناوخۆیی لەپێناوی پاراستنی گوزەران و ئاسایشی خەلک وئاییندەی کیانی ھەرێمی کوردستان.
تەنیا بەم شێوەیە، پیلانی ناحەزان و فەرھودی گەندەلان پووچەل دەبنەوە، وھەرێم لە ھەرەشەی لەناوبردن وکێشەی دارایی دەرباز دەبێت و پێشیش دەکەوێت، و سەنگ و پێگەشی لە ئاستی ھەرێمیی و نێودەولەتیی چاکتر و گرنگتر دەبن و ژیان و بەرژەوەندیی خەلک و کیانی ھەرێمی کوردستان دەپارێزرێن و گەشەش دەکەن.
ئا، تەنیا بەم شێوە دروست و واقیعییە ئەم کێشەیە و کێشەکانی دیکەی خەلک وحکومەت وکیانی ھەرێم بە شێوەیەکی کردەیی چارەسەر دەکرێن، نەک لە رێگەی لێدوان یان جوێندان یان گلەیی یان پارانەوە یان نزا.
جا «ئەمە ئەرز و ئەمەش گەز».
Check Also
بڕوانامەیەکی راستینە و پلەیەکی شایستە
پاش چەندین سال لە خزمەتی زانست و خوێندکارانی ئازیز و توێژینەوەی ئەکادیمیی، شانبەشانی ھاوپیشەیانی ھێژا …