پێش پتر لە نیو سەدە هۆزانوان و فێرکار (معروف الرصافي)

بەم شێوەیە ئامۆژگاری خەلکی کردووە:
(بەگونجاندنێکی کەمەوە)
ئەی خەلکینە قسەنەکەن (نەئاخفن)
قسە حەڕامە؛
لەبیرخۆتانی ببەنەوە
بخەون و هەلنەستنەوە
بەس نوستووان دەبەنەوە
لە هەر چی وادەکات پێشکەون،
دوورکەونەوە
تێگەیشتن وەلانێن،
خێر لە تێنەگەیشتنە
بە نەزانی بمێننەوە،
شەڕ لە فێربوون و خوێندنە
سیاسەتیش، بەیەکجاریی وازلێبینن
ئەگەرنا، پەشیمان دەبنەوە
———————————
* باوکی کورد بووە (عبدالغني محمود جباري)، دایکی عەرەب بووە (فطومة جاسم الشيخ علي القرغولي)، لە شاری بەغداد بووە وگەورەبووە، و خوێندویەتی وماوەیەکی زۆر وەک (فێرکار) لە چەندین شوێن کاری کردووە.
* بەڕای من زاراوەی (فێرکار) گونجاوتر و چاکترە بەرانبەر زاراوەی (معلم – عربي) / (teacher- ئینگلیزیی) / (Lehrer-ئەلمانیی)، لە زاراوەی (مامۆستا) بۆ زمانی کوردیی، چونکە زاراوەی (مامۆستا)، لە هەردوو وشەی (مام) و (وەستا) داتاشراوە، پێشان وەک نازناو بۆ پیاوی ئایین (ملا)، و دواتر وەک ناوی پیشە بۆ پیاوی زانست (معلم) بەکارهێنراوە. بەلام پێشخستنی زمان کار و ئەرکی (کۆڕی زانیاریی زمانی کوردیی)ە، کە هێشتا (٢٠٢٣) بوونی نییە!! منیش ئاخفتن (قسە) لەم بارەیەوە – جارێ – لەبیرخۆم دەبەمەوە، بەپیی ئامۆژگاریی ڕەوانشاد مەعروف ڕەسافی.
_ _ _ _ _
قبل أكثر من نصف قرن أوصى الشاعر و المعلم معروف الرصافي الناس هكذا:
يا قـوم لا تتكلَّـموا إن الكــلام مُحـرَّمُ
ناموا ولا تستيقظـوا ما فــاز إلاَّ النُّـوَّمُ
وتأخَّروا عن كلِّ مـا يَقضي بـأن تتقدَّموا
ودَعُـوا التفهُّم جانبـاً فالخير ألاَّ تَفهـمـوا
وتَثبتُّوا في جـهـلكم فالشرُّ أن تتعلَّــموا
أما السياسة فاتـركوا أبـداً وإلاَّ تندمـوا

Check Also

بڕوانامەیەکی راستینە و پلەیەکی شایستە

پاش چەندین سال لە خزمەتی زانست و خوێندکارانی ئازیز و توێژینەوەی ئەکادیمیی، شانبەشانی ھاوپیشەیانی ھێژا …