سیاسەت و یاسا و دیپلۆماسییەت

– سیاسەت و یاسا پێکەوە بناخەی ڕیکخستن و ئیدارەی کۆمەلگەن و بەندن بەیەکدیەوە؛ هیچ یەکێکیان بەس ئامراز يان پیشە نییە، بۆیە سیاسەت بێ سەروەریی یاسا ستەمكاريى یان ئاژاوەیە، ویاساش بێ سیستەمێکی سیاسیی دادپەروەر تەنیا مەرەکەبە لەسەر کاغەز یان ڕێنمایی لاستیکین.
– سیاسەت، هەمیشە بە واقیعیەت و دیپلۆماسییەتەوە گرێدراوە، ئەگەر لەبەر ڕۆشنایی واقیع و لەسایەی دیپلۆماسییەتەوە دابرێژرێت و پەیڕەو وپیادەبکرێت، ئەوا ئاراستەکەی لەسەردەمی ئاشتی دا بەرەو پێشکەوتن و خۆشگوزەرانییە، و لە ڕەوشی دژواریش دا بەرەو قەراخی ئاسوودەیی و ئارامییە، بەلام ئەگەر پێچەوانەی واقیع و دیپلۆماسییەت دابندرێت و پێی لەسەر دابگیرێت وپیادەبکرێت، ئەوا ئاراستەکەی لە کاتی ئاشتی دا بەرەو نادادپەروەریی و تەنگژەی بەردەوامە، و لە ڕەوشی دژواریشدا بەرەو نەهامەتی وهەلدێرە.
– بۆیە پێویستە سیاسەت بە پشتیوانی ھێزی یاسا و لەسایەی دیپلۆماسیەت و بە ڕاوێژی دروست وپلانی دووربین، بۆ بەرژەوەندی گشت کۆمەلگە و لەهەموو ناوچەکانی ولات، و لەسەر هەردوو ئاستی ناوخۆ ودەرەوە، دابڕێژرێت وئاراستە و جيبەجێبکرێت.
**********************************************
السياسة و القانون و الدبلوماسية
– السياسة والقانون، هما معاً أساس تنظيم وإدارة المجتمع، وهما مرتبطان ببعضهما البعض جدلياً، لذلك ليس أي منهما مجرد أداة أو مهنة، وبالتالي فان السياسة من دون سيادة القانون إستبداد أو فوضى، والقانون من دون نظام سياسي عادل مجرد حبر على الورق ‌أو تعليمات مطاطية.
– السياسة ترتبط دوماً بالواقعية والدبلوماسية؛ إذا تمت صياغتها وإتباعها وتطبيقها في ضوء الواقع وفي ظل الدبلوماسية، فسيكون الاتجاه في أوقات السلام نحو التقدم والرفاهية وفي الأوقات الحرجة نحو ساحل الأمان والاطمئنان؛ أما إذا وُضعت بعكس الواقع والدبلوماسية وتم الإصرار عليها وتطبيقها، فان الاتجاه سيكون في أوقات السلم نحو اللاعدالة و أزمات مستمرة، وفي الأوقات الحرجة نحو البؤس والهاوية.
– لذلك يجب صياغة وإتباع وتنفيذ السياسة بمساندة قوة القانون وفي ظل الدبلوماسية و باستشارات صائبة، وخطط بعيدة المدى، لمصلحة كل المجتمع وفي جميع ارجاء البلد، على الصعيدين الداخلي والخارجي.
****************************************
Politics, law and Diplomacy
– Politics and law, together, are the basis for organizing and managing society, and they are dialectically linked to each other, so neither of them is merely tool or profession, therefore politics without the rule of law is tyranny or anarchy, and law without a just political system is just ink on paper or rubbery instructions.
– Politics is always associated with realism and diplomacy. If it is formulated, followed and applied in the light of reality and diplomacy, the trend will be in times of peace towards progress and prosperity and in critical times towards the coast of safety and tranquility; But if it is set against reality and diplomacy and is insisted upon and applied, the trend will be in times of peace towards injustice and continuous crises, and in critical times towards misery and abyss.
– Therefore, policy must be formulated, persuaded and implemented with the support of power of law and in the light of diplomacy, with proper consultations and long-term plans, both internally and externally.

Check Also

شەریف پاشای خەندان و پەیمانی سیڤەر

تا ئێستا کورد تەنیا یەک سیاسەتوانی ھەبووە، کە ھەم لە بواری سیاسیی و ھەم لە …