یەک پلان بۆ دەستەبەرکردنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کورد ئەرکی سەرەکیی حزبە کوردییەکانە، نەک پەرتەوازەیی و کێبرکێ بۆ پۆستی «کەمدەسەلاتی» سەرۆک کۆمار
بۆیە ھەر حزبێک بەکردەیی لەم بارەیەوە كەمتەرخەم بێت، بەرپرسە لە بەرامبەر گەل و مێژوو، چونکە لەو حالەتە بەرژەوەندی تەسکی سەرکردایەتی حزبەکە و بەرژەوەندی شەخسیی چەند کەسێکی کاندید بۆ پۆستە «مووچە زەبەلاحەکانی» بەغداد – کە بە واقیعی دەبنە رەمزیی «ناکاریگەر» – لە سەرووی ماف و شایستە دەستوورییەکانی گەلی کورد بە گشتی و خەلکی ھەرێمی کوردستان بە تایبەتی دەگرێت.
گرنگ نییە بۆ کورد بەگشتی و بۆ خەلکی ھەژار و ستەملێکراو و مافخوراوی ھەرێم بەتایبەتی: کێ دەبێتە سەرۆک کۆمار و کامە لایەنی عەرەبی شیعی حکومەتی داھاتوو پێکدەھێنێت، گرنگ ئەوەیە بۆ گەل کە حزبە کوردییەکان پێکەوە بە یەک پلان و بە نووسین رێبکەون لەگەل ئەو لایەنە عەرەبە شیعییەی (ھەر کامیان بێت) حکومەتی داھاتووی عیراق پێکدەھێنێت: لەسەر دەستەبەر کردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانی گەل، چونکە ھەردوو لایەنە عەرەبە شیعییەکان یەک مەرجەع و یەک پشت و یەک ئامانجی ستراتیجیی ئاشکرایان ھەیە، بەلام خاوەنی دوو تاکتیکی جودان، بۆیە سەبارەت بە ماف و شایستەکانی گەلی کورد و خەلکی ھەرێم، کامەیان زیاتر و رێکتر ئامادەی رێکەوتنی نووسراو و بە زەمانەتی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەغداد بێت، ئەویان باشتر و پەسندترە، جا عەید بێت یان زەید.
ئەگەر نا چارەنووسی ھەرێمی کوردستان و پاشەرۆژی خەلکە خۆڕاگرەکەی ڕووبەرووی گەورەترین مەترسیی دەبێتەوە، و گەلی کورد جارێکی دیکە لەم ھەلبژاردنەش بە بەشخوراوی دەردەچێت و دۆستانی کورد لە جیھان لە سیاسەتوانانی کورد بەتەواوی نائومێد دەبن.
بەھەرحال ھەلوێستی سەرکردایەتی گشت حزبە کوردییەکان و ڕەفتاری ھەموو سەرۆک و سەرکردەکانیان لەم کاتە ھەستیارە دا بۆ ماف و شایستەکانی گەل سەنگی مەحەککە، و گەل و مێژوو چاوەروانن.
تێبینیی: نەخشەکە ئی سالی ١٩٣٩ یە نەک ١٩٣٥
Check Also
چەند پرسیارێک و تێبینییەک بۆ گەورە بەرپرسان
سەبارەت بە ڕەوشی ئێستا وداھاتووی ھەرێمی کوردستان (پەیوەستن بە ھۆکار و تەگەرەکانی سەر ڕێگەی پاراستن …