گەل لەم ڕەوشە دژوارە پێویستی بە کردارە نەک گوتارو لێدوانی گرژ

گەلی خۆراگر لە ھەرێمی کوردستان
پێویستی بە دەستپێشخەریی تەبایی و پتەوترکردنی سەقامگیریی و بەرھەلستی کردنی فەسادی ئیداریی و دارایی وچاک کردنی رەوشی دژواری ھەرێم ھەیە؛
گەلی خۆڕاگر لە ھەرێمی کوردستان
نیگەران و نەرازییە لە: شەڕی ڕاگەیاندنیی و شێواندنی ئارامیی و موزایەداتی سیاسیی و گوتاری پۆپۆلیستیی خۆپەرستیی و بەباکردنی ژیلەمۆی بن کای کۆنی شەڕی شومی ناوخۆی حزبەکان (لە ناوەڕاستی حەفتاکان و ناوەڕاستی نەوەتەکان) و کولاندنەوەی برینەکانی وژیاندنەوەی ئاسەواری تاڵی دەکات؛
خەلکی ھەرێمی کوردستان
چیدیکە بەرگەی دووبەرەکیی و ھەلسوکەوت و کاردانەوەی خۆبەباشتردانان و لایەنگرتێکبەردان و مالوێرانی و سەرگەردانی دانیشتووان ناگرێت.
گەلی خۆڕاگر لە ھەرێمی کوردستان
پێویستی بە حوکمرانیی دانایانە و بە خزمەتکردنی کردەیی و بە چاکسازیی ھەستپێکراو ھەیە، بۆ دەربازبوون لەم رەوشە دژوارەی ئێستاکێ، و بێزار بووە لە ململانێی ملشکێن و لە خۆدەرھێنانی بێ واتا و لە بەلێن و دروشمی سواو و لە کردار و رەفتاری زیانبەخش بە خەلک و کیانی ھەرێم!
رۆژ رۆژی کردارە بە: تەبایی سیاسیی لە سایەی سیاسەتی واقیعی و بە ھاوکاریی و ھەماھەنگیی ھەموو ئەوانەی جلەوی حزب و حوکمیان کەوتووەتە دەست، بە پاکیی و چاکیی،
جا ئەمە ئەرزی ھەرێم و ئەوەش گەزی گەل.
—————————————————
مەتەڵە ئینگلیزییەکە دەڵێت:
«مێشکت باخچەیە، بیروبۆچوونت تۆیە، تۆ دەتوانیت (پێیان): گول پەروەردە بکەی یان دڕک بەرھەم بێنیت».

Check Also

تەنگژەی دارایی ئەم جارەی ھەرێم چ کاریگەرییەکی دەبێت؟

تەنگژەی دارایی ئەم جارەی ھەرێم چ کاریگەرییەکی دەبێت؟ و دەبێت حکومەتی ھەرێم چۆن چارەسەریی بکات؟ …