ڕاسپاردە ھاودژەکان

“ڕاسپاردە ھاودژەکان”
‏“The Paradoxical Commandments”
دۆستانی ھێژا، کەم کەس ھەیە بتوانێت نیوەش لەو ڕاسپاردە مرۆڤپەروەرە نموونەییانە جێبەجێ بکات!
دە ڕاسپاردەن، نووسەری ئەمریکی کێنت کیت (Kent M. Keith) لە سالی ١٩٦٨ ز نووسیویەتی، و لە سالی ٢٠٠٢ کردوونی بە کتێبێک بەناوی (بەھەرحال) – (Anyway)، و بووەتە یەکێک لە پڕفرۆشترین کتێب لەو کاتە دا و بۆ ماوەیەکی زۆر:
‏1. People are illogical, unreasonable, and self-centered. Love them anyway.
١- خەلک نالۆگیکین (نامەنتیقین) وتەنیا بە بەرژەوەندی خۆیانەوە پەیوەستن، بەھەرحال خۆشیانت بوێ،
‏2. If you do good, people will accuse you of selfish ulterior motives.
Do good anyway.
٢- ئەگەر چاکە بکەی، خەلک تۆمەتبارت دەکەن گوایە تۆ مەبەستی شاراوەی خۆت لە پشتییەوە ھەیە، بەھەرحال چاکە بکە.
‏3. If you are successful, you will win false friends and true enemies. Succeed anyway.
٣- ئەگەر سەرکەوتوو بیت، دۆستی نادروست و دوژمنی ڕاستینەت بۆ پەیدا دەبن، بەھەرحال سەرکەوتوو بە.
‏4. The good you do today will be forgotten tomorrow. Do good anyway.
٤- ئەو چاکەی ئەمرۆ دەیکەی، ڕەنگە سبەی لەبیر بکرێت، بەھەرحال چاکە بکە.
‏5. Honesty and frankness make you vulnerable. Be honest and frank anyway.
٥- ڕاستگۆیی و ڕاشکاویی تووشی ناحەزیت دەکەن، بەھەرحال ڕاستگۆ و ڕاشکاو بە.
‏6. The biggest men and women with the biggest ideas can be shot down by the smallest men and women with the smallest minds. Think big anyway.
٦- مەزنترین پیاو و ژن بە گەورەترین بیروباوەر لەوانەیە لەلایەن بچووکترین پیاو و ژنی خاوەن بچووکترین مێشکەوە ڕێگرییان لێبکرێت، بەھەرحال بە گەورەیی بیربکەوە.
‏7. People favor underdogs but follow only top dogs. Fight for a few underdogs anyway.
٧- خەلک بێدەرەتانان لەپێشتر دەگرن، بەلام دوای دەسترۆیشتووان دەکەون، بەھەرحال خەبات لەپێناوی ھەندێک لە بێدەرەتانان بکە.
‏8. What you spend years building may be destroyed overnight. Build anyway.
٨- ئەوەی بەچەندین ساڵ بینات کردووە، ڕەنگە بەشەووڕۆژێک تێکبدرێت، بەھەرحال بینا بکە (ئاوەدان بکەوە).
‏9. People really need help but may attack you if you do help them. Help people anyway.
٩- خەلکی بەڕاستی پێویستییان بە یارمەتیی ھەیە، بەلام ئەگەر یارمەتییان بدەیت، لەوانەیە ھێڕش بکەنە سەرت، بەھەرحاڵ یارمەتی خەلک بدە.
‏10. Give the world the best you have and you’ll get kicked in the teeth. Give the world the best you have anyway.
١٠ – باشترین شتی ھەتە بیدەیتە جیھان، لەوانەیە مستێک بەناو دەمتا بکێشرێت(یان پێنێکت لێبدرێت)، بەھەرحال باشترین شتی ھەتە بیدە جیھان.

Check Also

تەنگژەی دارایی ئەم جارەی ھەرێم چ کاریگەرییەکی دەبێت؟

تەنگژەی دارایی ئەم جارەی ھەرێم چ کاریگەرییەکی دەبێت؟ و دەبێت حکومەتی ھەرێم چۆن چارەسەریی بکات؟ …