تاقیکردنەوە (امتحان) ئامانج و بەھای تایبەتی خۆی ھەیە

تاقیکردنەوە (امتحان) ئامانج و بەھای تایبەتی خۆی ھەیە: پێوەری زانیاریی و ھێمای سەرکەوتن و پەیژەی پێشبرکێیە،چۆن ھەلدەوەشێندرێتەوە؟!
ئەنجامنەدانی تاقیکردنەوە، لە دوا سالەکانی ئامادەیی و لە زانکۆ، هەلەیەکی زانستی گەورە و رێکارێکی نەرێنیی و کردەوەیەکی زیانبەخشە دەرھەق بە زانست و بە ئاستی ئامادەیی و زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان و بە ئامانجی تاقیکردنەوە و پرۆسەی فێرکاریی. ئەمە چاکە نییە بۆ ھەندێک لە (قوتابیان- pupils)ی ئامادەیی و (خوێندکاران -students)ی زانکۆ، بەلکو زەرەر ە
بۆ ھەموویان!
ئەم بریارە رەنگدانەوەی ئەوەیە کە شیرازەی خوێندن و فێرکاریی لە ھەرێم لەباریەکچووە، لە ئەنجامی: نەبوونی ستراتیجییەکی دروست بۆ ئەم ئامانجە بەتایبەتی و بەرێوەبردن و پێشخستنی ولات بەگشتی، و لە ئاکامی نەبوونی کەسی شیاو لە جێگەی شیاو لە جومگە ھەستیارەکانی ھەرێم بە شێوەیەکی گشتیی.

Check Also

تەنگژەی دارایی ئەم جارەی ھەرێم چ کاریگەرییەکی دەبێت؟

تەنگژەی دارایی ئەم جارەی ھەرێم چ کاریگەرییەکی دەبێت؟ و دەبێت حکومەتی ھەرێم چۆن چارەسەریی بکات؟ …